Ahmet Furkan Mercan
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2021
تۆکیۆ - AA
لە دوای ١٦ رۆژ لە روودانی لافاو و رۆچوونی زەوی لە ژاپۆن کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٥ کەس، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن درێژەیان هەیە.
لە ناوچەیەی ئاتامی کە رۆچوونی زەوی روویداوە، تیمەکانی رزگارکردن کە پێکهاتوون لە هەزار و ٣٠٠ کەس لە یەکەکانی ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس وسەرباز، بەردەوامن لەسەر گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی ژێر خاک کەوتوون.
پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناوچە کارەساتبارەکەدا، بێ سەروشوێن بووبن ١٤ کەس بن و دوای کارەساتەکەش ٤٧٠ کەس کە دەربەدەربوون گواستراونەتەوە بۆ ناوەندەکانی گواستنەوە.
بەهۆی ئەو کارەساتەی لە سێی تەمووزدا لە ناوچەی ئاتامی سەربە پارێزگای شیزۆوکا باشووری خۆرئاوای تۆکیۆ-ی پایتەخت روویدا، لانیکەم ١٣٠ خانوو رووخاون.
بەرپرسانی شارەکە، باس لەوە دەکەن کە لە میانی کارەکانی گەڕان و رزگارکردندا، تەرمی دوو کەسی دیکە دۆزراوەتەوە، بەوەیش ژمارەی ئەوکەسانەی لەو کارەساتەدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٥ کەس.