Yassine Aydi
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
قودس – AA
به‌هۆی رێپێوانی ژماره‌یه‌كی زۆر له جووله‌كه نیشته‌جێكراوه‌كان، هێزه‌كانی ئیسرائیل گۆڕه‌پانی ده‌روازه‌ی شامیان داخست كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی كۆنه‌شار له قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو.
به‌پێی زانیاریی شایه‌تحاڵه‌كان جووله‌كه نیشته‌جێكراوه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی ماته‌مینی كه ناوی لێندراوه "تیشا بێ ئا‌ڤ" له ده‌روازه‌ی شامه‌وه به‌ره‌و دیواری بوراق (گریان) كه دیواری باشووری رۆژئاوای مزگه‌وتی ئه‌قسایه رێگه‌یان پێوا.
هێزه‌كانی ئیسرائیلیش به‌رله رێپێوانه‌كه گۆڕه‌پانی ده‌روازه‌ی شامیان چۆڵ كرد و ئه‌وێیان وه‌ك ناوچه‌ی سه‌ربازیی داخراو راگه‌یاند.
هێزه‌كانی ئیسرائیل كه لانیكه‌م سێ فه‌ڵه‌ستینییان ده‌ستگیر كرد و له یه‌كێك له‌و سێ دهستگیركراوانهیان دا، رێگه‌یان له‌و میدیاكارانه گرت كه له گۆڕه‌پانه‌كه بوون.