Ahmet Dursun
17 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2025
تاران - AA
سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، عەلی لاریجانی سەردانی مۆسکۆی کرد و، پەیامی ڕێبەری ولاتەکەی، عەلی خامنەیی گەیاندە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئێران، لاریجانی دوێنێ سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای کردووە.
لەو سەردانەیدا لاریجانی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا پوتین کۆبووەتەوە و پەیامی ڕێبەری ئێران خامنەیی پێگەیاندووە.
لە هەواڵەکەدا ھیچ زانیارییەک لە بارەی ناوەڕۆکی پەیامەکە بڵاونەکرایەوە.