Dmitri Chirciu,Baybars Can
08 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2024
مۆسکۆ ــ AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ماریا زاخارۆڤا ڕایگەیاند کە ھەر گرژییەکی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دۆخی غەززە خراپتر دەکات.
ماریا زاخارۆڤا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەدا کە باشبوونی دۆخی غەززە، بەندە بە وەستاندنی شەڕ و بەردەوامبوونی کاری ڕێکخراوە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە.
داواشی کرد کە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەریکی گونجاو و چەسپاندنی ئاشتی، دەست بکرێت بە گفتوگۆ.
ماریا زاخارۆڤا لە وەڵامی لێدوانەکەی سەرکردەی ئۆپوزسیۆنی ئیسرائیل، یائیر لاپید کە ڕایگەیاندبوو ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر، چاوپۆشی لە پاڵپشتییەکانی ڕووسیا بۆ حەماس ناکەین، گوتی: "یائیر لاپید و کەسانی وەک لاپید کە لێدوانی لەو شێوەیە دەدەن، ئایا ئەوانیش چاوپۆشی لە ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا ناکەن کە پاڵپشتییان لە حەماس کردووە؟".
گوتیشی: "ئایا لەو دەستپێشخەرییانە چاپۆشی ناکەن کە ڕووسیا بۆ ئازادکردنی بەدیلگیراوەکان پێشکەش کرد، بۆیە ئەو جۆرە لێدوانانە، تەنھا ئەو کەسانە لێی سوودمەند دەبن کە دەیەوێت وڵاتەکەمان پەلکێشی شەڕ بکەن".