Gülşen Topçu,Mustafa M. M. Haboush
10 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2024
غەززە - AA
هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ئاوارەکان لە شارۆچکەی خان یونس لە کەرتی غەززەی داگیرکراو، بە لایەنی کەم ٤٠ کەس کوژران.
شایەتحاڵان ڕایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل خێوەتی ئاوارەکان لە کەمپی خان یونس کە خۆیان بە "ناوچەی پارێزراو" ناوی دەهێنن، بە سێ مووشەک کردووەتە ئامانج.
%2FAA-35606214.jpg)
لە هێرشەکەدا ٢٠ بۆ ٤٠ خێوەت بە تەواوی سووتاون و ژمارەیەکی زۆریش ئاوارە گیانیان لەدەستداوە.
تیمەکانی فریاکەوتن بەهۆی نەبوونی کارەبا لە شوێنەکە، بە سەختی توانیان فریای ئاوارەکان بکەون و تەرمی کوژراوان لە ژێر داروپەردووی رووخاودا دەربهێنن.
%2FAA-35606553.jpg)
بە هۆی بۆردومانەکەوە لە چەندین شوێن چاڵ دروست بووە و ئەوەش ڕزگارکردنی خەڵکەکەی ئەستەم کردووە و باس لەوەش دەکرێت کە هەندێک خێزان لەو چاڵانەدا دیار نەماون.
لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٤٠ ھەزار و ٩٧٢ کەس کوژراون و ٩٤ ھەزار و ٧٦١ی دیکەش برینداربوون.
%2FAA-35606220.jpg)