Muhammet Nazım Taşcı,Baybars Can
08 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2024
ئیسلام ئاباد – AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگدەران لە پاکستان، بەمەبەستی ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانی (پەرلەمان فیدڕاڵی) و ئەنجوومەنی ھەرێمەکان (پەرلەمانی ھەرێمەکان)، ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد.
پڕۆسەی دەنگدان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٨:٠٠ بە کاتی پاکستان دەستپێکرد و تاکو کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام دەبێت و دەنگدەران لەڕێگەی ٩٠ ھەزار سندوقی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات دەنگ دەدەن.
بەپێی لیژنەی ھەڵبژاردنەکانی پاکستان لە کۆی گشتی ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە کە ژمارەیان ٢٤١ ملیۆن و ٤٩ ھەزار کەسن، ١٢٨ ملیۆن و ٥٨٥ ھەزار و ٧٦٠ کەس مافی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنەکەدا، ھەیە.
لەم ھەڵبژاردنەدا، پێنج ھەزار و ١٢١کاندید ڕکابەری لەسەر بەدەستھێنانی ٢٦٦ کورسی ئەنجوومەنی فیدڕڵی "پەرلەمان" دەکەن، ھەروەھا ١٢ ھەزار و ٦٩٥ کاندیدیش ڕکابەری لەسەر بەدەستھێنانی ٥٩٣ کورسی ئەنجوومەنی ھەرێمەکان (پەرلەمانی ھەرێمەکان)، دەکەن.
سەرکردەی پارتی رابیتەی ئیسلامی پاکستان-باڵی نەواز و سەرکردەی پارتی گەلی پاکستان، بیلاڤال بوتۆ زەرداری کوڕی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری پاکستان، بێنەزیر بوتۆ بەھێزتریرن کاندیدانن بۆ وەگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران.
هەروەها پارتی بزووتنەوەی دادپەروەریی پاکستان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، عیمران خان کە ئێستا بە تۆمەتی گەندەڵی بە ١٤ ساڵ زیندانی سزای بەسەردا سەپێندراوە، بەھێزترین پارتە بەشداربووەکانی ئەم ھەڵبژاردەیە.