Aliia Raimbekova
21 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2023
کیێڤ - AA
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، بڵاویکردەوە کە ڕێگری کراوە لە هەوڵێکی هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر ناوچەی مۆسکۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە؛ ''ڕۆژی ٢١ی ئاب، کاتژمێر ٠٦:٥٠ بە کاتی مۆسکۆ، ڕێگری کرا لە هەوڵێکی تیرۆریستیی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان''.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئۆکراینایان لە کایەی ئاسمانیی ناوچەی مۆسکۆ بەدیکردووە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ڕێگەی ئامێری جەنگیی ئەلەکترۆنییەوە کۆنترۆڵکراوە و لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی پۆکرۆڤسکۆی ناوچەی مۆسکۆ کەوتووەتە خوارەوە و، هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.