جيهان

ڕووسیا: "بابەتی گەرەنتییەکان له‌ باره‌ی نەچوونی ئۆکراینا بۆ ناو ناتۆ یەکێکه‌ لە بنه‌ما سەرەکییەکانی دانوستانه‌کان"

Emre Gürkan Abay  | 15.12.2025 - نوێکردنەوە : 16.12.2025
ڕووسیا: "بابەتی گەرەنتییەکان له‌ باره‌ی نەچوونی ئۆکراینا بۆ ناو ناتۆ یەکێکه‌ لە بنه‌ما سەرەکییەکانی دانوستانه‌کان"

Moskova

مۆسکۆ - AA

گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد بابەتی گەرەنتییەکان له‌ باره‌ی نەچوونی ئۆکراینا بۆ ناو ناتۆ بە یەکێک لە بنه‌ما سەرەکییەکانی دانوستانه‌ بەردەوامەکان دەزانن.

پێسکۆڤ لە مۆسکۆی پایتەخت وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانی ڕۆژڤ دایەوە.

پێسکۆڤ باسی له‌وه‌ كرد سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئاشتیی بۆ پرسی ئۆکراینا دەوێت و، گوتی: "پوتین کراوەیە بۆ ئاشتیی ڕاستەقینە و بڕیاری جددی، بەڵام دژی ئەو مانۆڕانەیە کە ئامانجیان خاوکردنەوەی پرۆسەکە و دروستکردنی مۆڵه‌تی دەستکرد و کاتییە".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گرنگیی گەرەنتییەکانی نەچوونی ئۆکراینا بۆ ناو ناتۆ لە دانوستانه‌ بەردەوامەکانیاندا لەگەڵ ئەمریکا، پێسکۆڤ گوتی: "بە شێوەیەکی سروشتی ئەم بابەتە یەکێکە لە بنه‌ما سەرەکییەکانی پرۆسەکە و دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت. ئەمە بنەمای پرۆسەی دانوستان پێکدەهێنێت".

پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەیش كرد کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئۆکراینا بە "شێوەیەکی دڵسۆزانە" هەوڵی داوە و، گوتی: "ئەم هەوڵانە زۆر به‌رز ده‌نرخێنین."



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın