Mücahit Oktay
30 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2023
نیویۆرک – AA
چین داواکاریی ئەمریکای بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات لە پەراوێزی لووتکەیەک لە سینگاپور رەت کردەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، پاتریک رایدەر بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند: "کۆماری چینی میللی داواکاریی ئەمریکای رەت کردەوە کە سەرەتای ئەم مانگە داوای کردبوو وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن و وەزیری بەرگریی چین، لی شانگفو ئەم هەفتەیە لە سینگاپور کۆببنەوە".
پاتریک رایدەر لە درێژەی لێدوانەکەیدا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا باوەڕی بەهێزی بەوە هەیە کە "بۆ ئەوەی ململانێکان سەر نەکێشن بۆ پێکدادان" پەیوەندییەکانی سوپای هەردوو وڵات بە گرنگ دەزانێت.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەیش دا، سزا خستنە سەر لی شانگفو لە میانی یاسای بەرەنگاربوونەوە لە رێگای گەمارۆ خستنە سەر نەیارەکانی ئەمریکا، نابێتە بەربەست لە بەردەم کۆبوونەوەی ناوبراو لەگەڵ ڵۆید ئۆستن.
لەلایەکی دیکەیشەوە گەورە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە ئەمە یەکەمجار نییە چین داواکاری وەزارتی بەرگری، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و بەرپرسانی دیکەی وەزارتی بەرگریی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوە رەت دەکاتەوە و گوتی: "لە راستیدا چین لە ٢٠٢١ەوە چەندین جار داواکارییەکانی ئەمریکای بۆ ئەم مەبەستە رەت کردووەتەوە یاخود وەڵامی نەداونەتەوە".