Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی سووریاوە رایگەیاند "هاوبه‌شه ستراتیجییه‌كان له رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه قسه ناكه‌ن. ئێمه گوتمان كه له هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناترسین. ناتواندرێت بە هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووریی هیچ ئامانجێک وەدیبهێندرێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو و وەزیری دەرەوە و ئەورووپای لۆکسەمبورگ، یان ئاسڵبۆرن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان سازکرد.
سەبارەت بە لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی سووریاوە، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "هاوبه‌شه ستراتیجییه‌كان له رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه قسه ناكه‌ن. ئێمه گوتمان كه له هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناترسین. ناتواندرێت بە هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووریی هیچ ئامانجێک وەدیبهێندرێت".
سەبارەت بە درووست‌کردنی ناوچەیەکی ئارام بە پانتایی ٣٠ کیلۆمەتر لەسەر سنوور، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "دوای پێداگریی توركیا ئه‌و بۆچوونه‌یان هێنایه ئاراوه، ئێمە دژی ئه‌وه نین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەکردەوە کە سەبارەت بە کشانەوە لە سووریا گوشارێكی جددیی له‌سه‌ر تره‌مپ هه‌یه و دامەزراوە ئه‌منییه‌كان گوشار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كشێته‌وه.