Tuğçenur Yılmaz,Muhammet Ali Kemal
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی ئیدانه‌كرد كه له شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا دوو مزگه‌وتیان كرده ئامانج.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه: "ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه دڕندانه‌یه‌ی له شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت، به نه‌فره‌ت ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها داوای لێخۆشبوونی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ برینداره‌كان كردووه و رایگه‌یاندووه: "له‌م هێرشه ناپاكانهیهدا ته‌نیا ئه‌نجامده‌رانی به‌رپرس نین، به‌ڵكو به هه‌مان ئاست ئه‌و سیاسیی و میدیایانه‌ش له خۆرئاوا به‌رپرسیارن كه ئاگری دژایهتییكردنی ئیسلام و رق و كینه خۆشده‌كه‌ن و له‌پڕ و به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر گه‌شه‌یان كردووه".