Recep Şakar,Ramal Abdullah Mahmood
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
مێلبۆرن – AA
چوار كه‌س كه یه‌كێكیان ژنه به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر دوو مزگه‌وت له كاتی نوێژی هه‌ینیدا به‌چه‌ك له شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور له نیوزله‌ندا، ده‌ستگیر كران.
له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاره‌كه.
پۆلیسی نیوزله‌ندا له دوای هێرشه‌كان سێ پیاو و ژنێكیان ده‌ستگیر كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاتە، جاسیندا ئاردێرن دوای هێرشه‌كان رایگه‌یاند: "له‌و قۆناغه‌دا زانیاری ناده‌م له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانی و برینداره‌كان، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كێكه له رۆژه هه‌ره ره‌شه‌كانی نیوزله‌ندا. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی روویداوه كرده‌یه‌كی توندوتیژی نائاسایی نیه".
باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، ئه‌حمه‌د ئه‌رگین به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "خه‌مبار و شڵه‌ژاوین، له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین".