Şenhan Bolelli,Muhammet Ali Kemal
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2019
مه‌درید - AA
رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئیسپانیی "كانیماندۆ فرۆنتێراس" له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه چاره‌نووسی له‌سه‌دا ٧٥ی ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی كه له ده‌ریای سپی‌دا بێ سه‌روشوێن بوون، نازانرێت.
كانیماندۆ فرۆنتێراس راپۆرته‌كه‌ی له‌ژێر ناونیشانی "ژیان له لێواری مه‌رگدا" بڵاوكردووه‌ته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه كاره‌ساتی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كانی ده‌ریای سپی زۆر له‌و ره‌هه‌نده‌ی كه ده‌زانرێت گه‌وره‌تره.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه له ماوه‌ی ١٦ مانگی رابردوودا، له خۆرئاوای ده‌ریای سپی له‌ناوچه‌ی نێوان ئیسپانیا و مه‌غریب، ٧٠ به‌له‌م و كه‌ڵه‌ك كه كۆچبه‌ره نایاساییه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو، ژێر ئاوكهوتوون و له كۆی هه‌زار و ٢٠ كۆچبه‌ر ته‌نها ته‌رمی ٢٤٠یان دۆزراونه‌ته‌وه.
٨١٦ كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه كه ئه‌وان مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن مردبێتن، چاره‌نووسیان نادیاره. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت چاره‌نووسی له‌سه‌دا ٧٥ی ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی كه له ده‌ریای سپی‌دا بێ سه‌روشوێن بوون، نازانرێت.