هه‌ڕه‌شه‌ی نوێی تره‌مپ له ئێران
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ: "هه‌ر جۆره هێرشێك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ر شتێكی ئه‌مریكی، به هێزێكی گه‌وره و وێرانكه‌ر وه‌ڵام ده‌درێته‌وه"
Washington DC
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "هه‌ر جۆره هێرشێك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ر شتێكی ئه‌مریكی، به هێزێكی گه‌وره و وێرانكه‌ر وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی نوێی سه‌باره‌ت به گرژییه هه‌ڵكشاوه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بڵاوكرده‌وه.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه تاران له "نه‌رم و نیانی و میهره‌بانیی" تێناگات و رایگه‌یاندووه "به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی لێی تێده‌گه‌ن، هێز و بازووه؛ ئه‌مریكاش به جیاوازییه‌كی زۆر، خاوه‌نی به‌هێزترین سوپای جیهانه، ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، تریلیۆنێك و ٥٠٠ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی تێدا كراوه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه گه‌لانی ئێران به‌هۆی "بژارده هه‌ڵه‌كان و وه‌به‌رهێنان له تیرۆردا" له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه، تووشی نه‌هامه‌تیی بوون.
دۆناڵد تره‌مپ تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئێران به‌رپرسیاره له مه‌رگی ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیی ئه‌مریكی له رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه و راشیگه‌یاندووه:
"روونكردنه‌وه زۆر نه‌زانانه و سووكایه‌تیی ئامێزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران، ته‌نها ئه‌وه نیشانده‌دات كه ئه‌وان ناتوانن راستییه‌كان بخوێننه‌وه. هه‌ر جۆره هێرشێك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ر شتێكی ئه‌مریكی، به هێزێكی گه‌وره و وێرانكه‌ر وه‌ڵام ده‌درێته‌وه. له هه‌ندێك بواردا وێرانكه‌ر ره‌نگه به مانای 'له‌ناوبه‌ر' بێت. چیتر جۆن كیری و ئۆباما لێره نیین!".