Zana Natık Kerem
26 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
واشنتۆن ــ AA
سوپای ئەمریکا کوژرانی دوو سەربازیی خۆی لە ئەفغانستان راگەیاند.
لەمبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەیتتد پرێس بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە کە دوو سەربازیی لە ئەفغانستان کوژراون، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ ئاسیا، بەسەردانێک گەیشتە کابول پایتەختی ئەفغانستان.
مایک پۆمپیۆ لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کابول رایگەیاندبوو کە ئومێدەوارن تا مانگی ئەیلوولی داھاتوو لایەنەکانی ئەفغانستان، بگەن بە رێککەوتنی ئاشتی.