Ramal Abdullah Mahmood
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2019
قودس – AA
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له ئێران كرد كه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان ئه‌وا واشنتۆن سزای نوێی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
دوای لووتكه‌ی سێقۆڵی ئه‌مریكا-رووسیا-ئیسرائیل له قودسی رۆژئاوا سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران رایگه‌یاند: "رووسیا و ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و به تایبه‌ت له سووریا پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئێران. رووسه‌كان زۆر جار ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ویستوویانه هێزه‌كانی ئێران له سووریا بكشێنه‌وه. له میانی ئه‌و لووتكه‌یه‌دا هه‌رسێ وڵات هه‌وڵیان دا رێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌مه".
بۆڵتن سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا نییه رژێمی ئێران بگۆڕێت.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ی خسته روو كه ئه‌گه‌ر ئێران له پیتاندنی یۆرانیۆمدا سنووری ٣٠٠ كیلۆگرام ببڕێت "هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات" و گوتی: "له‌و دۆخه‌دا هه‌موو بژارده‌كان له‌سه‌ر مێز ده‌بن".
بۆڵتن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێی وایه سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا ئێران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و گوتی: "یان ده‌گاته ئه‌و خاڵه یان وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ده‌یڵێت هه‌ڵمه‌تی گوشاره‌كان فراوانتر ده‌كه‌ین".