Mustafa Deveci,Hemın Othman Mohammed
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2019
قودس - AA
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا، نیکۆلای پیترۆشیڤ رایگه‌یاند ''هه‌وڵدان بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی ئێران مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه دروستكردووه و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، جێگه‌ی قبووڵ نییه''.
نیکۆلای پیترۆشیڤ له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی ئاسایشی سێقۆڵی ئه‌مریكا-رووسیا-ئیسرائیل كه له قودسی خۆرئاوا به‌ڕێوه‌چوو بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا دوای لووتكه سێقۆڵییه‌كه كه تیایدا ره‌وشی سووریا و كاریگه‌ری ئێران له ناوچه‌كه خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، هانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلی دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بۆ قەیرانی سووریا.
نیکۆلای پیترۆشیڤ باسی ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی كرد كه له‌م دواییانه‌دا ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژبه ئێران به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و گوتی: ''هه‌وڵدان بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی ئێران مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه دروستكردووه و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، جێگه‌ی قبووڵ نییه''.
له لووتكه‌ی ئاسایشی سێقۆڵی ئه‌مریكا-رووسا-ئیسرائیل‌دا كه له قودسی خۆرئاوا به‌ڕێوه‌چوو ره‌وشی سووریا و رۆڵی ئێران له ناوچه‌كه‌دا تاوتوێ كرا.
لووتكه‌كه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆكایه‌تی كرد له پاڵ سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا، نیکۆلای پیترۆشیڤ هه‌ریه‌ك له راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، مێیر بن-شابات به‌شداریان كرد.