Mustafa Deveci,Ramal Abdullah Mahmood
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2019
قودس – AA
ئەمنیداری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رووسیا، نیکۆلای پیترۆشیڤ رایگه‌یاند، له‌و كاته‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه له كایه‌ی ئاسمانی ئێران‌دا بووه.
نیکۆلای پیترۆشیڤ له میانی لووتكه‌ی سێقۆڵی ئه‌مریكا-رووسیا-ئیسرائیل له قودسی خۆرئاوا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یڵێت به میدیاكارانی راگه‌یاند له‌و كاته‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه له كایه‌ی ئاسمانی ئێران‌دا بووه.
نیکۆلای پیترۆشیڤ گوتی: "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیاوه وه‌رمگرتوون فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له كایه‌ی ئاسمانی ئێران‌دا بووه".
سوپای پاسدارانی ئێران پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكای له گه‌رووی هورمز خسته خواره‌وه، ئیداره‌ی تاران هۆكاری كردنه ئامانجی فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مریكای بۆ به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه، ئه‌مریكاش لای خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه فڕۆكه‌كه له كاتێكدا پێكراوه كه له كایه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیدا بووه.