Ata Ufuk Şeker,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmood Hasan
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2019
بڕۆكسل - AA
وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ له ساڵی ٢٠١٩دا، تێكڕا ٩٨٤ ملیار و ٢٣٤ ملیۆن دۆلار سه‌رچاوه بۆ به‌رگریی ته‌رخان ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تێكڕای خه‌رجییه‌كانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ له ساڵی ٢٠١٩ به‌راورد به ساڵی پێشووتر به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٣،٩ زیادیكردووه و ده‌بێته ٩٨٤ ملیار و ٢٣٤ ملیۆن دۆلار.
له‌و قۆناغه‌دا ئه‌مریكا له نێوان وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ، زۆرترین خه‌رجی به‌رگریی دابین ده‌كات كه ٦٨٥ ملیار و ٩٩ ملیۆن دۆلاره و ده‌كاته نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٧٠ی تێكڕای خه‌رجی به‌رگریی ناتۆ و به ته‌نیا دابینی ده‌كات.
دوای ئه‌مریكا، به‌ریتانیا به ٦٥ ملیار و ٥٢٧ ملیۆن دۆلار خه‌رجی به‌رگریی دابین ده‌كات، ئه‌ڵمانیا ٤٩ ملیار و ١٣٢ ملیۆن دۆلار، فه‌ڕه‌نسا ٤٧ ملیار و ٧٠٥ ملیۆن دۆلار، ئیتاڵیا ٢٣ ملیار و ٢٨١ دۆلار و كه‌نه‌دا ٢١ ملیار و ٢٧٧ ملیۆن دۆلار.
توركیا له ٢٠١٩دا، تێكڕا به بڕی ١٨ ملیار دۆلار خه‌رجی به‌رگریی دابین ده‌كات.
ئەمریکا لە ٢٠١٩دا لە کۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆییدا بە رێژەی لەسەدا ٣،٤٢ بۆ خەرجییەکانی بەرگریی تەرخان دەکات. لەدوای ئەو رێژەیە یۆنان دێت بە رێژەی لەسەدا ٢،٢٤، ئەستۆنیا و بەریتانیا بە رێژەی لەسەدا ٢،١٣، پاشان رۆمانیا بە رێژەی لەسەدا ٢،٠٤، پۆڵۆنیا و لیتوانیا بە رێژەی لەسەدا ٢،٠١ دێت.
لەم نێوەندەدا تورکیا لەسەدا ١،٨٩ی کۆی گشتی داهاتی ناوخۆیی بۆ بەرگریی تەرخان کردووە و فەڕەنسا لەسەدا ١،٨٤ و ئەڵمانیا لەسەدا ١،٣٦، هۆڵەندا لەسەدا ١،٣٥ و ئیتاڵیا لەسەدا ١،٢٢ی تەرخان کردووە.
ئەندامانی ناتۆ کە کەمترین بەشی بەرگرییان بەردەکەوێت؛ لۆکسەمبۆرگ بە رێژەی لەسەدا ٠،٥٥، ئیسپانیا لەسەدا٠،٩٢، بەلجیکا بە رێژەی لەسەدا ٠،٩٣