بۆڵتن: "تره‌مپ ده‌رگای كراوه‌یه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران"
- راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن: ''سه‌رۆك تره‌مپ ده‌رگای كراوه‌یه بۆ دانوستانی راسته‌قینه. ئه‌و شته‌ی پێویسته ئێران ئه‌نجامی بدات، له‌و ده‌رگایه‌وه رێ بكات كه كراوه‌یه''.
Quds
قودس - AA
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن رایگەیاند، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ كراوه‌یه به‌ڕووی ''دانوستانی راسته‌قینه‌دا'' و گوتی: ''ئه‌و شته‌ی پێویسته ئێران ئه‌نجامی بدات، له‌و ده‌رگایه‌وه رێ بكات كه كراوه‌یه''.
جۆن بۆڵتن له گوتارێكیدا له كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی ئه‌مریكا-رووسیا-ئیسرائیل لە قودسی خۆرئاوا، باسی له گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران كرد.
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا به‌هیوای دۆزینه‌وه‌ی رێگایەکی ده‌رچوون له‌و گرژییه‌ی کە له نێوان واشنتۆن و تاران ده‌گوزه‌رێت له ناوچه‌كه‌دا له هه‌وڵدان، هاوكات ئێرانی تۆمه‌تباركرد به بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهاتانه و گوتی: ''ئێران تاكه به‌ڵگه‌یه‌كی نییه كه نیشانی بدات به بڕیاری ستراتیجی وازی له چه‌كی ئه‌تۆمی هێناوه''.
جۆن بۆڵتن له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران تۆپه‌كه‌ی هه‌ڵدایه گۆڕه‌پانی ئێران و گوتی: "سه‌رۆك تره‌مپ ده‌رگا به كراوه‌یی به‌جێ ده‌هێڵێت بۆ دانوستانی راسته‌قینه. ئه‌وه‌ی پێویسته ئێران بیكات ئه‌وه‌یه به‌ره‌و ده‌رگا كراوه‌كه بڕوات".
له میانی لووتكه‌ی سێقۆڵی ئه‌مریكا-رووسیا-ئیسرائیل كه دوێنێ له قودسی خۆرئاوا ده‌ستیپێكردووه و ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه ره‌وشی سووریا و رۆڵی ئێران له ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كرێن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆكایه‌تی لووتكه‌كه ده‌كات و جگه له راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن هەریەک لە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، مئیر بن شابات و ئەمنیداری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رووسیا، نیکۆلای پیترۆشیڤ بەشداری دەکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن