وه‌ڵامی روحانی بۆ تره‌مپ: ''ئێوه به‌دوای دانوستانه‌وه نین''
- سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی: "لە لایەک دەڵێن دانوستان دەکەین هاوکاتی ئەوە وەزیری دەرەوە دەخەنە لیستی سزاکانەوە. ئاشکرایە کە درۆ دەکەن. ئێوە بەدوای دانوستانەوە نین".
Tahran
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگەیاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لێدوانی داوه له‌باره‌ی دانوستان و له هه‌مان كاتدا وه‌زیری ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف-ی خستووه‌ته لیستی سزاکانەوه و گوتی: ''ئێوه به‌دوای دانوستانه‌وه نین''.
حه‌سه‌ن روحانی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ندروستی له تارانی پایته‌خت گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له سزاكانی ئه‌مریكا كرد.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ره‌خنه‌ی له دوایین سزای ئه‌مریكا گرت و گوتی: ''ئەنجامدانی كارێك وه‌ك ئەوەی رێبه‌ری وڵاتێك بخه‌یته لیستی سزاکانەوه ده‌بێت ژیریت له‌ده‌ستدا بێت. ئه‌وه‌یش نیشانی ده‌دات كه دوژمن له دۆخێكی نائاساییدایه''.
حه‌سه‌ن روحانی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشووی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن له نیویۆرك كۆبووه‌ته‌وه و گوتی:
"لە لایەک دەڵێن دانوستان دەکەین هاوکاتی ئەوە وەزیری دەرەوە دەخەنە لیستی سزاکانەوە. ئاشکرایە کە درۆ دەکەن. ئێوە بەدوای دانوستانەوە نین".
سه‌ركۆماری ئێران ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەوەی بەڵێنەکانی رێککەوتنی ئەتۆمییان کەمکردۆتەوە، ئەمریکییەکان توڕەبوون و گوتی: ''باشە بۆ ناڕەحەت دەبن، باشە بۆ ئەوەی بۆ ئێمە باشە بۆ ئێوە خراپ دەبێت؟ کەواتە بە دووفاقی کاروبار ناڕوات بەڕێوە. کۆشکی سپی رووبەڕووی کەم ئەقڵێک بوونەتەوە. بێ ئومێد بوون، چونکە هەرچییەک دەکەن ناگەن بە ئەنجام، ئەوان وایان زانی لە ٢-٣ مانگدا ئێران رووبەڕووی کارەسات دەکەنەوە".
روحانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له رووی سه‌ربازییه‌وه ده‌ستنیشانكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان زۆر سه‌خته و ئه‌و سیسته‌مه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكایشی پێكاوه سیسته‌می ئێرانه و گوتی: "فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌مان به سیسته‌می ئێران ده‌ستنیشان كرد و دیسانه‌وه به موشه‌كی نیشتمانی پێكامان. به سیسته‌مێكی به‌رگری وه‌ك ئێس-٣٠٠ نا به‌ڵكو به سیسته‌می به‌رهه‌مهێندراوی ئێران فڕۆكه‌كه‌مان پێكا بۆیه ئه‌مریكاش كه‌مێك توڕه‌یه. ده‌ستی هه‌موو ئه‌وانه ماچ ده‌كه‌م كه له وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای پاسداران ئه‌وه‌یان به‌كارهێنا. ئێمه پشوودرێژین و له ئه‌مریكا ناترسین. سنووره‌كانمان هێڵی سوورن و ئه‌گه‌ر ببه‌زێندرێن ناچارین بیانپارێزین".
روحانی داوای له میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی كرد هیوا به خه‌ڵك ببه‌خشن و به‌خته‌وه‌ری و ژیانی مرۆڤه‌كان بۆ خۆیان گرنگه و گوتی: "نابێ زۆر ده‌ستوه‌ربدرێته ژیانی خه‌ڵك. با به‌پێی یاساكان له‌گه‌ڵیان بجوڵێینه‌وه. هه‌وڵدان بۆ ده‌ستوه‌ردانه ژیانی خه‌ڵك له هه‌موو شوێنێك و له هه‌ر بابه‌تێكدا ره‌وشێكی ناله‌باره".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن