28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و مێرکڵ تاوتوێی دواپێشھاتەکاتی ئیدلب و قەیرانی سووریایان کردووە، ھاوکات باسی پرسەکانی نێودەوڵەتی و ھاریکاری ھاوبەشیان کردووە.
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ ئیدانەی ئەو ھێرشە قێزەونەی کرد کە کرایە سەر سەربازانی سوپای تورکیا و بانگھێشتی رژێمی سووریا و پشتیوانانی کرد کە کۆتایی بە ھێرشەکانیان بھێنن.