28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
ھەردوو شاندی رووسیا و تورکیا لەبارەی دۆخی ئیدلب جارێکی دیکە لە شاری ئەنقەرە کۆدەبنەوە.
گەڕی سێیەمی کۆبوونەوەی شاندەکان لەبارەی دۆخی ئیدلب لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەڕێوە دەچێت.
شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەدات ئۆنال و شاندی رووسیا، بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی ڤێرشینین و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ سووریا، ئەلێکساندەر لاڤرەنتیڤ بوو.
پێشتریش ھەردوو شاندی تورکیا و رووسیا دوو گەڕی کۆبوونەوەیان لەبارەی دۆخی ئیدلب ئەنجامدابوو.