28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوو شاندی توركیا و رووسیا له‌باره‌ی ره‌وشی ئیدلب ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٦:٠٠ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له سێیه‌مین رۆژی گه‌ڕی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی ره‌وشی ئیدلب شاندی هه‌ردوو وڵات به سه‌رۆكایه‌تی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌دات ئۆناڵ و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ كاروباری سووریا، ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرێنتیه‌ڤ و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ڤه‌رشینین له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆده‌بنه‌وه.
شاندی هه‌ردوو وڵات پێشتر گه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌می دانیشتنه‌كانیان له‌باره‌ی ره‌وشی ئیدلب له ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ ئه‌نجام دابوو. هه‌ردوو شاند دوێنێ و پێرێ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبوونه‌وه.