28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2020
واشنتۆن - AA
کۆشکی سپی رایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئیدانەی ئەو ھێرشەی کردووە کە کرایە سەر سەربازانی سوپای تورکیا.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جود دیر راگەیەندراوێکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپ بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەردۆغان و ترەمپ ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و لە میانیدا ترەمپ سەرەخۆشی لە ئەردۆغان کردووە بەھۆی شەهیدبوونی سەربازانی تورکیا کە لە ئیدلب و ئیدانەی ئەو ھێرشەی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە دۆناڵد ترەمپ لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئیدانەی ئەو ھێرشەی کردووە کە کراوەتە سەر سەربازانی سوپای تورکیا.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "سەرۆک ترەمپ، پشتیوانی خۆی بۆ ھەوڵەکانی تورکیا لە باکووری رۆژئاوای سووریا بۆ رێگریکردن لە روودانی کارەساتی مرۆیی و کەمکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان، دووپاتکردەوە".
ھەروەھا بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ، تاوتوێی پرسەکانی دووقۆڵی و دواپێشھاتەکانی ئیدلب و پرسەکانی ناوچەکە کراوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ جەختی لە پێداگری تورکیا لە کشانەوەی ھێزەکانی رژێمی سووریا لەو ناوچانەی ئیدلب کردەوە کە لە لێکتێگەیشتنی سۆچیدا ئاماژەی پێکراوە.