Mehmet Şah Yılmaz
09 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتی تاڵیبان، ئەمیر خان موتەقی ئەنجام دا.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، جێگری وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتی تاڵیبان، ئەمیر خان موتەقی هیوای خواستووە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە پشکنینی بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە زوو چاک ببێتەوە، هاوکات سوپاسیشی کردووە کە یەکەم ''شەمەندەفەری چاکەکاریی'' گەیشتووەتە پارێزگای هێرات رۆژئاوای ئەفغانستان.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا، مەولود چاوشئۆغڵو پێشبینی کرد لە قۆناغی داهاتوودا شەمەنەدەفەرێکی دیکەی هاوکاری رەوانەی ئەفغانستان بکرێت.
هاوکات مەولود چاوشئۆغڵو بە ئەمیرخان موتەقی راگەیاند کە پێکهێنانی حکوومەتێکی بنکەفراوان لە ئەفغانستان گرنگە بۆ سەقامگیریی و ئاشتیی وڵاتەکە، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە بەتایبەتی نیگەرانن لەو هەواڵانەی باس لە دیارنەمانی هەندێک لە خانمانی چالاکوان دەکەن لە ئەفغانستان.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە گرنگی خوێندنی کچان کرد و دەستخۆشی لەو هەنگاوە ئەرێنیانە کرد کە لە ئەنفغانستان گیراوەتەبەر.
هەروەها بابەتی سەرلەنوێ چالاککردنەوەی قوتابخانەکانی مەعاریف لە ئەفغانستان خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
چاوشئۆغڵو و موتەقی هەروەها دوایین رەوشی گفتوگۆکانیان تاوتوێ کرد لەبارەی کارپێکردنی فڕۆکەخانەکانی ئەفغانستان بە فڕۆکەخانەی کابول-یشەوە بە هاوبەشی تورکیا-قەتەر.