Sümeyye Dilara Dinçer
10 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
گەڕۆکی پریزێرڤانس کە مەبەستی ئاشکراکردن و دۆزینەوە لەلایەن ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانیی نیشتمانیی ئەمریکا (NASA) رەواەی ھەسارەی مەریخ کراوە، بە بڕینی ٢٤٥،٧٦ مەتر درێژترین رۆیشتنی ئەنجامدا.
بەپێی ئەو ھەواڵەی کە لە ماڵپەڕی (Space.com)دا بڵاوکراوەتەوە، پەیمانگای توێژینەوەی (Jet Propulsion Laboratory) ئەوەی ئاشکرا کردووە کە گەڕۆکی پریزێرڤانس بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەردەوامی بە کاری گەڕانی خۆی دەدات.
لەو راگەیەندراوەی کە لە ھەژماری تویتەری پریزێرڤانس مارس رۆڤەر سەربە ناسا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە گەڕۆکهكه، توانیویەتی لە ماوەی یەک رۆژدا ٢٤٥،٧٦ مەتر ببڕێت و درێژترین رۆیشتن ئەنجامبدات.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو کە گەڕۆکی پریزێرڤانس، دوای ئاشکراکردن بۆ ماوەی چەند مانگێک دەستی بە جوڵانەوە کردووە و لە رێگەی فەرمانی لێخوڕینەوە ھەر رۆژە و دەتوانێت رێگایەکی درێژتر ببڕێت.
ناسا لە ساڵی ٢٠١٥دا ئەوەی راگەیاندبوو کە گەڕۆکی ئۆپۆچونیتی بە بڕینی ٢١٤ مەتر درێژتیرن رۆیشتنی لەسەر ھەسارە سوورەکە ئەنجامداوە.