پەیوەندی تەلەفۆنیی بلینکن و گوایدۆ
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن و سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ رەوشی مرۆیی ئەو وڵاتە و بابەتی کۆچبەرانیان کە تا دێت روو لە هەڵکشان دەکات، تاوتوێ کرد.
Washington DC
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ڤێنیزوێلا و سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن، خوان گوایدۆ گفتوگۆیان کرد لەبارەی دوایین رەوشی ئەو وڵاتە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس راگەیەندراوێکی سەبارەت بە پەیوەندی تەلەفۆنیی نێوان بلینکن و گوایدۆ بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، بلینکن و گوایدۆ کە ئەمریکا وەک ''سەرکۆماری ڤێنیزوێلا'' ناساندوویەتی رەوشی مرۆیی ئەو وڵاتە و بابەتی کۆچبەرانیان کە تا دێت روو لە هەڵکشان دەکات، تاوتوێ کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بلینکن باسی لە پشتیوانی بۆ گوایدۆ کردووە و هاتووە ''وەزیر بلینکن جەختی لەسەر گرنگیی سەرلەنوێ گەڕانەوەی دیموکراسیی کردووە بۆ ڤێنیزوێلا لە رێگەی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرەوە''.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشەکانی وەک یەکێتیی ئەورووپا و گرووپی لیما بەیەکەوە کاردەکەن لەبارەی چۆنیەتی گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات لە ڤێنیزوێلا (بۆ حکوومەتەکەی گوایدۆ).
خوان گوایدۆ لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا، خۆی وەک سەرکۆماری کاتیی ڤێنیزوێلا راگەیاند و پشتیوانی زۆر وڵاتی ئەمریکای لاتین و خۆرئاوای بەدەستهێنا لەسەروو هەمووشیانەوە ئەمریکا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن