Sarmand Hameed
05 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2017
رامەڵڵا - AA
سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دا.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی ئەگەری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبییەوە بۆ قودس و ئەگەری دانپێدانانی ئەمریکا بە قودس وەک پایەتەختی ئیسرائیل-یان کردووە
لەو بارەیەوە، ئەندامی لێژنەی جێبەجێ کردنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەڵەستینن، ئەحمەد مەجدەلانی رایگەیاند کە لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا عەباس لەگەڵ ترەمپ تاوتوێی ئەگەری دانپێدانانی ئەمریکا بە قودس وەک پایەتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبییەوە بۆ قودس کردووە.
ئەحمەد مەجدەلانی زانیاری زیاتری لەوەبارەیەوە ئاشکرا نەکرد.
دوێنێ دووشەممە، كۆشكی سپی رایگەیاندبوو كە سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ بڕیارەكەی لە بارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیب بۆ قودس دواخستووە.