Burcu Çalık Göçümlü
10 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ ئەنجام دا.
بەپێی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەی سەرکۆمار ئەردۆغان و عەلیێڤ تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی سووریا و پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان كراوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا باسی لەوە کردووە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی گەلی سووریا بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی درێژخایەن لە سووریا، سەرکۆماری ئازەربایجانیش عەلیێڤ خۆشحاڵی خۆی دەربڕیووە بەو دۆخە نوێیەی لە سووریا دروست بووە.