Sümeyye Dilara Dinçer
10 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە کردە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل کە لە خاکی سووریادا درێژەی پێ دەدات ڕایگەیاند: "بە توندی ئیدانەی چوونە ناوەوەی ئیسرائیل بۆ ناوچەی جیاکردنەوەی نێوان ئیسرائیل-سووریا و پێشڕەوییەکانی لە خاکی سووریادا دەکەین، کە بە پێشێل کردنی ڕێککەوتننامەی جیاکردنەوەی هێزەکان کە لە ساڵی ١٩٧٤دا واژوو کراوە، ئەنجامی دەدات".
سەبارەت بە کردە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل کە لە خاکی سووریادا درێژەی پێدەدات، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەم سەردەمە هەستیارەدا کە ئەگەری گەیشتن بەو ئاشتیی و سەقامگیرییەی ساڵانێکی زۆرە گەلی سووریا تامەزرۆین دەرکەوتووە، ئیسرائیل دووبارە عەقڵیەتی داگیرکاری نیشان دەدات".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا پشتیوانی بۆ سەروەریی، یەکێتیی سیاسیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا دووپات کراوەتەوە و، هاتووە: "بە توندی ئیدانەی چوونە ناوەوەی ئیسرائیل بۆ ناوچەی جیاکردنەوەی نێوان ئیسرائیل-سووریا و پێشڕەوییەکانی لە خاکی سووریادا دەکەین، کە بە پێشێل کردنی ڕێککەوتننامەی جیاکردنەوەی هێزەکان کە لە ساڵی ١٩٧٤دا واژوو کراوە، ئەنجامی دەدات".