Fakhradin Ibrahim Mohammad
12 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە هۆی گرژییەکانی لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە: "نیگەرانین لەو گرژییانەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین درووست بووە کە بووەتە هۆی قوربانیبوونی منداڵان و ژنان و هەروەها هێرش کردنە سەر شوێنە پیرۆزەکان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە داوای دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی ئاشتیانەی کرد بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان.