Abdullah Shukur
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
نیویۆرک
سەرۆکی ھەڵبژێراوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەری ساڵی ھەموو لایەکی پیرۆز کرد.
ترەمپ لە ئەکاوەنتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە " سەری ساڵێکی خۆش بۆ ھەموو لایەک، ئەوانەی کە شەڕ لە دژی من دەکەن و زۆر بە خراپی دەدۆڕێنن، تەنھا کەسانێکن نازانن چی دەکەن".
دۆناڵد وەک ٤٥ەمین سەرۆکی ھەڵبژێراوی ئەمریکا لە ٢٠ی کانوونی دووەم دەستبەکار دەبێت.