Abdullah Shukur
25 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
ئەنقەرە
ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایگەیاند کە رژێمی ئەسەد بە ھێرشکردنە سەر ناوچەی واعری سەر بە پارێزگای حومسی سووریا، دەیەوێت قۆناغی کۆبوونەوەکانی جنێڤ تێکبدات. ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەبارەی ھێرشکردنە سەر ناوچەی واعری سەر بە حومس راگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھێزەکانی رژێم و گرووپە لایەنگرەکانی ئەو رژێمە، بە مەبەستی تێکدانی گفتوگۆییەکانی جنێڤ، رێگری لە کاروانی ھاوکاری مرۆیی دەکەن و بۆردومانی ناوچە سڤیل نشینەکان دەکەن. راشگەیەنرا کە رژێم نایەوێت کۆبوونەوەکان بە ئەنجامی رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی سیاسی کۆتایی پێ بێت. نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا ستیفان دی میستورا لە ٢٣ی شوبات رایگەیاندبوو کە رووسیا داوای لە رژێمی سووریا کردووە بەوەی کە ھێرشە ئاسمانییەکانی خۆی لە قۆناغی کۆبوونەوەکانی جنێڤ رابگرێت. خولی چوارەمی کۆبوونەوەکانی جنێڤی پەیوەندیدار بە سووریا لە ٢٣ی شوبات لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریا دەستیپێکردبوو.