Abdullah Shukur
25 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
واشنتۆن
فەرماندەیی ھێزەکانی ناوەندی ئەمریکا، لە پێگەی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی پێدانی ھاوکاری چەک و تەقەمەنی لە باکووری سووریا بڵاوکردەوە.
چەکی کلاشینگۆفی جۆری ئەی کەی-٤٧ وەک ھاوکاری پێشکەش بە جەنگاوەرانی عەرەب لە باکووری سووریا کرا.
فەرماندەیی ھێزەکانی ناوەندی ئەمریکا وێنەی چەکدارانی باڵی عەرەبی لە نێو ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە سەر بە پەیەدە بڵاوکردەوە.
ماوەیەکی زۆرە ئەمریکا دانی بەوە داناوە کە پاڵپشتی ئاسمانی یەپەگە دەکات. بەڵام پێدانی چەک بە شێوەیەکی راستەوخۆ تا ئێستا بە یەپەگە پشتڕاست نەکردووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرگری لەوە دەکات کە چەکی تەنھا بە باڵی ھاوپەیمانی عەرەبی سووریا داوە. لەوەو پێشیش ئەمریکا رایگەیاندبوو کە ئۆتۆمبێڵی زریپۆشیان بە ھێزەکانی سووریای دیموکرات داوە و لەمبارەیەوەش گوتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانان جۆن دۆریان دانی بەوە دانابوو کە پەیەدە/پەکەکە سوود لەم ئۆتۆمبێڵانە دەبینێت.
ھاوکاری ئەمریکا بۆ پەیەدە/پەکەکە بارگرژی خستووەتە پەیوەندی نێوان تورکیا و ئەو وڵاتە. دوینێش فەرماندەی ھێزەکانی ناوەندی ئەمریکا جۆزێف ڤۆتێل سەردانی کۆبانێی کردبوو.