Rewa Mahmut Hasan
08 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
نەتەوەیەکگرتووەکان-AA
دوای ئەوەی کە رێکخرای لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبارەی شەڕی ناوخۆی سووریا لە ٢٠١١ بۆ ٢٠١٦، راپۆرتی خۆی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٥ هەزار بۆ ١٣ هەزار کەس بەبێ دادگاییکردن لەناو براون لە لایەن رژێمی ئەسەدەوە، ئەمە نیگەرانی و سەرسوڕمانی لای سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دروست کردووە.
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ستیڤان دوجاریک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا کە چەندین جار نیگەرانیەکانی خۆیان خستۆتە روو لەبارەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن رژێمی سووریاوە دەرحەق بەزیندانیەکانی سووریا.
ستیڤان دوجاریک ئاماژەی بەوەدا کە سکرتێری گشتی، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لەبەرامبەر راپۆرتەکەدا تووشی سەرسوڕمان بووە و داوای کردووە کە لێپێچینەوە بکرێت لەسەر تەواوی ئەو تاوان و پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤ کە لە سووریا ئەنجام دراون.