جيهان, عێراق

پێشوازی نێچیرڤان بارزانی لە جێگری سەرۆکی ئاک پارتی سراکایا

- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان- عێراق، نێچیرڤان بارزانی لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئاک پارتی، زافەر سراکایا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

Abdulhameed Husseın Karam  | 25.08.2025 - نوێکردنەوە : 25.08.2025
پێشوازی نێچیرڤان بارزانی لە جێگری سەرۆکی ئاک پارتی سراکایا

Arbil

ھەولێر - AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان- عێراق، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان بۆ کاروباری دەرەوە، زافەر سراکایا و شاندی یاوەری کرد،

لە دیدارێکدا هەردوولا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بە پێی ھەواڵێکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، ھەردوولا باسیان لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوانییان و جەختیان لە پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی ناوچەکەدا کردەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە کە ھەرێمی کوردستان وەک دراوسێیەکی گرنگ لە تورکیا دەڕوانێت، کە بەرژەوەندیی ھاوبەش و درێژخایەن کۆیاندەکاتەوە، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرکۆمار ئەردۆغان و ئاک پارتی دەربڕی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان.

لە بەرامبەردا جێگری سەرۆکی ئاک پارتی سراکایا، وێڕای نیشاندانی خواستی بەردەوامی تورکیا بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا، ستایشی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ تورکیا و ڕۆڵی ئەرێنیی لەسەر ئاستی ناوچەکە کرد.

هاوکات "پڕۆسەی ئاشتی" لە تورکیا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın