Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2019
واشنتۆن- AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، رووسیا و کوبا ئەرکی "پەتی رزگاریی" بۆ سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ دەبینن و رایگەیاند "هاوبەشیی کوبا و مادورۆ، پەیوەندییەکە کە لە دۆزەخ ئەنجامدراوە".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە وەزارەتی دەرەوە، مایک پۆمپیۆ هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکانی ڤێنیزوێلا کرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، ڤێنیزوێلا لە رووی پێشکەوتنی بازرگانییەوە لە ریزبەندی وڵاتانی جیهاندا دووەمە لە کۆتاییەوە و بێ توانایی لە کشتوکاڵ، بەرهەمهێنانی نەوت و بوارەکانی دیکەدا، رۆژ بە رۆژ گەلی ڤێنیزوێلا بۆ کێشەی گەورەتر پاڵدەنێت.
مایک پۆمپیۆ تیشکی خستەسەر پشتیوانیی کوبا و رووسیا بۆ ڤێنیزوێلا و بانگەشەی ئەوەیکرد ئەم پشتیوانییانە بووەتە هۆی ئەوەی قەیرانی ئابووریی لە سەرانسەری وڵات‌دا زیاتر گەورە ببێت و تەشەنە بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کوبای بە "هێزی ئیمپریالیستیی راستەقینە" ناوبرد و ئاماژەی بەوەکرد حکوومەتی کوبا لە رووی سەربازیی و سیاسییەوە پشتیوانیی گەورە لە مادورۆ دەکەن و لەبەرامبەر ئەمەشدا نەوتی ڤێنیزوێلا بە نرخێکی کەم دەکڕن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ بانگەشەی ئەوەشیکرد کە تەنانەت پاسەوان و راوێژکارەکانی دەورووبەری مادورۆ سەربە حکوومەتی کوبان و گوتی: "کوبا پشتیوانییەکی بەهێز لە رژێمی مادورۆ دەکات. ئەوەی کە بە سەرۆکی کاتیی، خوان گوایدۆ کە لە لایەن ئەمریکا و ٥٠ وڵاتەوە دانی پێدانراوە، دەڵێت 'توتکەی ئەمریکا' ئەوە کوبایە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتی: "كوبا پێگه‌یه‌نه‌ری پۆلیسی نهێنی و شاره‌زای ئه‌شكه‌نجه‌یه له ڤێنزوێلا و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته. هاوبه‌شی كوبا و مادورۆ پەیوەندییەکە لە دۆزەخ ئەنجامدراوە"
مایک پۆمپیۆ ره‌خنه‌ی له رووسیا گرت به هۆی ئه‌و پشتییوانیهی پێشكه‌شی حكوومه‌ته‌كه‌ی مادورۆی كردووه و باسی له‌وه كرد كه كرملین له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش به حكوومه‌ته‌كه‌ی مادورۆ كردووه و له‌گه‌ڵ كوبادا ئه‌ركی "په‌تی رزگاریان" بینیوه.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایك پۆمپیۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مریكا ته‌نها دیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی بۆ ڤێنیزوێلا ده‌خوازێت، له‌به‌رئه‌وه پشتیوانیان بۆ خوان گوادیۆ به به‌هێزتر به‌رده‌وام ده‌بێت.
مایک پۆمپیۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا له پشت پچڕانی كاره‌بای ڤێنیزوێلایه و گوتی: "ئه‌وانه ده‌نگۆی بێ بنه‌مان كه رژێمه‌كه‌ی مادورۆ خۆی له پشتیوه حه‌شارداوه بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كه‌ی".
كاتژمێر 17:00ی رۆژی هه‌ینی رابردوو كاره‌با لە سەرتاسەری ڤێنیزوێلا كه رووبه‌ڕووی قورسترین قه‌یرانی سیاسیی بووه‌ته‌وه له مێژووی خۆیدا، پچڕا.
سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ ئه‌مریكای به‌رپرسیار كرد له پچڕانی كاره‌با و باسی له‌وه كرد ئه‌وه هێرشێكه ته‌نها به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای زۆر پێشكه‌وتوو كه ته‌نها ئه‌مریكا خاوه‌نێتی ئه‌نجامدراوه.