Abdel Razek Abdallah,Hamdi Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2019
جه‌زائر – AA
هاووڵاتییانی جه‌زائر رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان له خۆشی ئه‌وه‌ی كه سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌یان، عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه له خۆبه‌ربژێركردن كشاوەتهوه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له كه‌ناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنییه لۆكاڵییه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌بیندرێت كه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان به‌م بۆنه‌یه‌وه له گۆڕه‌پانی ماوریك ئاودین له جه‌زائر-ی پایته‌خت ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌كه به Dzair News راگه‌یاندووه كه ده‌یانه‌وێت ئیداره‌دانی وڵاته‌كه‌یان به ته‌واوی بگۆڕێت و نایانه‌وێت گۆڕانكارییه‌كان رووكه‌شانه بن. به‌شێك له هاووڵاتییانیش گوتیان: "پێویسته به‌ته‌واو بگۆڕدرێت. هیچ كامێكیانمان ناوێت. نه به‌ده‌وی و نه لمعمارە".
جگه له جه‌زائری پایته‌خت له شاری جیجێل كه شارێكی كهناراوییه هەروەها له سێیه‌مین گه‌وره شاری ئه‌و وڵاته قوسەنتینە، به مه‌به‌ستی ده‌بڕینی خۆشی له‌و بڕیاره‌ی بوته‌فلیقه هاووڵاتییان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
دوێنێ عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه رایگه‌یاند كه له خۆبه‌ربژێركردن كشاوه‌ته‌وه و وادەی ههڵبژاردنهكانیشی دواخستووه.
سه‌ركۆماری جه‌زائر، عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه له ١٠ی شوباتدا بۆ جاری پێنجه‌م خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كاندیدكرد.
بوته‌فلیقه له ١٩٩٩ه‌وه لە دهسهڵاتدایە و چوار خوله سه‌رۆكایه‌تی کۆماری جەزائر ده‌كات، له‌كاتێكدا ناوبراو كێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه، به‌ڵام خۆی كاندیدكردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٨ی نیسانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار کە ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێنا.