Gülşen Topçu,Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2017
قودس - AA
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، ئەڤیگدۆر لیبه‌رمان رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه پڕۆژه‌یاسایه‌ك سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی له په‌رله‌مانی ئیسرائیل ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی ئیسرائیل، ئەڤیگدۆر لیبه‌رمان رایگه‌یاند، چوارشه‌ممه پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌باره‌ی له‌سێداره‌دانی ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی ئۆپه‌راسیۆن دژ بە ئامانجه‌كانی ئیسرائیل ئه‌نجام ده‌ده‌ن له په‌رله‌مان وه‌ك گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگدانی بۆ ئه‌نجامده‌ده‌رێن.
ئاڤیگدۆر لیبه‌رمان گوتی: "یاسایه‌كی له‌م جۆره له ئه‌مریكا هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئیسرائیل ده‌یه‌وێت، شوێنپێی به‌هێزترین دیموكراسیی جیهان هه‌ڵبگرێت".
ناوبراو گوتیشی: "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به مه‌به‌ستی دیل به‌دیل و گۆڕینه‌وه‌ی هه‌ر تیرۆریستێك كه له زینداندان، هانی رفاندنی سڤیل و سه‌ربازانی ئیسرائیل ده‌دەن".
بۆ ئه‌وەی پڕۆژه‌یاساکه په‌سه‌ندبكرێت و ببێت بە یاسا، پێویسته له سێ گه‌ڕی ده‌نگداندا له په‌رله‌مانی ئیسرائیل په‌سه‌ند بكرێت.
له ئێستادا ئیسرائیل سزای له‌سێداره‌دان جێبەجێ ناکات، بەڵکو تاوانباران به سه‌دان ساڵ زیندانی سزا ده‌دات.