Mazın Asad
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "کۆبوونەوەی جنێف بەداخەوە بە ھەدەر رۆیی. ھەرچەند دانیشتن ئەنجام درابێت بەداخەوە ھیچ دەرئەنجامێکی لێنەکەوتەوە لە دوایین کۆبوونەوەدا بەرێز پوتین ئاستانای پێشنیازی ئێمە کرد. گوتی چۆن لەمە دەڕوانن. ئێمەش گوتمان بۆ ھێمە ھیچ کێشەیەکی نییە".
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری غینیا ئەلفا کۆندی ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و ھاوتا غینییەکەی، بە ھاوبەشی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان سازکرد.
ئەردۆغان لەبارەی کۆبوونەوەکان سەبارەت بە ئاگربەستی سووریا گوتی: "کۆبوونەوەی جنێف بەداخەوە بە ھەدەر رۆیی. ھەرچەند دانیشتن ئەنجام درابێت بەداخەوە ھیچ دەرئەنجامێکی لێنەکەوتەوە لە دوایین کۆبوونەوەدا بەرێز پوتین ئاستانای پێشنیازی ئێمە کرد. گوتی چۆن لەمە دەڕوانن. ئێمەش گوتمان بۆ ھێمە ھیچ کێشەیەکی نییە. گوتی کۆبوونەوەی لووتکەی ئاستانا لەگەڵ وڵاتانی ھاوسنوور ئەنجام دەدرێت. ئێمەش گوتمان ئەگەر بێتو رێکخراوی تیرۆرستی بانگھێشتی کۆبوونەوەکە بکرێت، بە دڵنیاییەوە بە گەرمییەوە پێشوازی لە کۆبووونەوەکە ناکەین. لە ئێستاشدا وەزیری دەرەوەمان تاوتوێ باتەکان دەکات لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەکان".
ئەردۆغان گوتیشی: "بەڵام ئەگەر لە ھەنگاوی دواتردا حەقی کارەکە بدرێت و بە راستی بەڕێوە بچێت، ئەوا بێگومان لەسەر ئاستی سەرکردەکان ھەنگاو دەنرێت، بەڵام بەشداریکردنی کام لایەن لەسەر ئاستی سەرکردەکان بەشدار دەبێت، ئەویش گرنگە. بۆیە لە ھەنگاوی یەکەم لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە و بێ بەشداریکردنی ھیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی دەستی پێکرد کە ئەمە ئێمەی ئاسوودە کرد. لە یەکەم ھەنگاودا ئەگەر ئۆپۆزسیۆنە میانرۆکان و لەگەڵ ئەوەدا ئێران و رووسیا تورکیا بەشدار بێت، ھیواخوازین وڵاتانی وەک سعوودیە و قەتەریش بەشدار بێت. چونکە ئەوان لەم کارەدا رەنجیان ھەیە و لێرەدا نیازپاکی و پشتگیرییان ھەیە".