Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
01 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2019
هه‌ولێر - AA
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ چوار مانگ ماوه‌ی داوه بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه كه پشتبه‌ستن به گوته‌ی دوو كه‌سی حكوومه‌تی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ چوار مانگ ماوه‌ی به پنتاگۆن داوه بۆ كشانه‌وه‌ی تەواوی یه‌كه‌كانیان له سووریا.
به‌رپرسان به نیویۆرك تایمزیان راگه‌یاندووه كه تره‌مپ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازیی دژبه داعش، پۆڵ لاكامێرا ماوه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو.
ھەروەھا بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە میدیاکانی ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، کەناڵی ھەواڵیی فۆکس نیوز کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، شەوی سەری ساڵ دیمانەیەکی لەگەڵ ترەمپ ئەنجامداوە کە نزیکەی ١٠ خولەکی خەیاندووە.
پێشکەشکاری بەرنامەکە، پیت ھیگس ئەوەی وەبیر ترەمپ ھێنایەوە کە سیناتۆری کارۆلینای باشووری کۆماریخوازەکان، لیندسی گراھام گوتوویەتی بۆچوونت لەبارەی کشانەوەکە گۆڕاوە و لێی پرسی گراھام چۆن بۆچوونتی گۆڕی.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا ترەمپ گوتی: "پێش چوار پێنج ساڵ لەمەوبەر بۆ مانەوەی سێ چوار مانگ چووینە سووریا و ئێستا کاتی ئەوەیە سەربازەکانمان بگەڕێندرێنەوە ماڵەوە. بە شێوەیەکی زۆر باش ئەوە رێکدەخەین. داعش لە سووریا کێشەیەکی گەورە بوو و ئێمە بەڕێژەیەکی بەرچاو داعشمان نەھێشت. کاتێک بە تەواوی لە سووریا کشاینەوە ئەو کاتە داعش‌یش کۆتایی پێ دێت. لە ناوچەکەدا بنکەی سەربازییمان ھەیە بەتایبەتی لە عێراق. کەس باس لەوە ناکات. ئەگەر پێویست بێت بەڕوونی قسە بکرێت ئەوا لە گووتە زیاترم کردووە. بەڕێژەیەکی بەرچاو داعشمان لەناوبرد. ھێشتا ئەوە بەواتای ئەوە نایەت کە کارەکە بە تەواوی تەواوبووە. ئەوە کاتی دەوێت. پێویستە یەکەکانمان بھێنینەوە بۆ ماڵەوە. کاتی ھاتووە".