Furkan Naci Top,Hemın Othman Mohammed
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌سینا - AA
ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له مانگی رابردوودا دوای كۆچێكی مه‌ترسیدار له ده‌ریای ئیجه‌وه گه‌یشتوونه‌ته دوورگه‌كانی یۆنان، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ چوار هه‌زار و 859 كه‌س.
به پێی زانیارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگی ئاداری 2016ه‌وه تا ئێستا، له‌وه‌ی رێككه‌وتنی كۆچبه‌ران له نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌و مانگه‌دا زۆرترین ژماره‌ی په‌نابه‌ر په‌ڕیونه‌ته‌وه.
په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له مانگه‌كانی هاویندا به‌رزده‌بێته‌وه و، له مانگی ئه‌یلوولدا به‌رزترین ئاستی تۆمار كردووە كه گه‌یشتووته چوار هه‌زار و 859 كه‌س.
هه‌ر له‌و مانگه‌دا به به‌راورد به مانگی پیشووتری كه سێ هه‌زار و 584 كه‌س بووه %35 زیادیكردووه، هه‌روه‌ها به به‌راورد به مانگی ئه‌یلوولی 2016 كه سێ هه‌زار و 80 په‌نابه‌ر په‌ڕیونه‌ته‌وه رێژه‌كه %57 زیادیكردووه.
هه‌رچه‌ند له‌دوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی په‌نابه‌ران، په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌ر بۆ یۆنان زیاد %97 كه‌میكردووه، به‌ڵام دۆخی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له دوورگهكاندا ده‌گیرێن و ئه‌وانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن حكوومه‌تی یۆنان و حكوومه‌ته خۆجێییه‌كانی ناڕه‌حه‌ت كردووه.