Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سبه‌ی چوارشەممە، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی سه‌ردانی تاران ده‌كات.
به پێی راگه‌یه‌نراوێك كه لە لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه سهركۆمار ئه‌ردۆغان له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ ئێران، سبه‌ی چوارشەممە له‌گه‌ڵ رابه‌ری ئێران عه‌لی خامنه‌یی و سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته حەسەن روحانی-دا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری هه‌ردوو وڵات، ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاری توركیا-ئێران چواره‌مین كۆبوونه‌وه رێكده‌خات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و سه‌ردانه‌دا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان به هه‌موو ئاراستهكانیهوه باس بكرێت، هه‌روه‌ها بابه‌ته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌تایبه‌تی عێراق و سووریا تاوتوێ بكرێن.