جيهان

پلاتفۆڕمی هەناسەیەک لە ئانادۆڵووەوە بۆ غەززە هاوشانی کەشتیگەلی جیهانی سومود بەڕێوەیە بۆ غەززە

نووسەر ئەحمەد تورگوت: "ئامانجمان ئەوەیە دەستی هاوکاری بگەیەنینە بێ باوکان، بێوەژنان، نەخۆشەکان و برینداران لە غەززە. لە ڕاستیدا دەبوو ئەم بابەتە بەرپرسیارێتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی و زیاتر لە ٥٠ وڵاتی موسڵمان بووایە".

Mehmet Akif Turan  | 04.09.2025 - نوێکردنەوە : 04.09.2025
پلاتفۆڕمی هەناسەیەک لە ئانادۆڵووەوە بۆ غەززە هاوشانی کەشتیگەلی جیهانی سومود بەڕێوەیە بۆ غەززە

Tunis

تونس - AA

کەشتیگەلی جیهانی سومود، کە ئامانجی ئەوەیە هاوکاری مرۆیی بگەیەنێتە غەززە، سەدان بەشداربووی لە وڵاتانی جیاواز کۆکردەوە.

نوێنەرانی "پلاتفۆڕمی هەناسەیەک لە ئانادۆڵووەوە بۆ غەززە" کە بەشداریان لە کەشتیگەلەکەدا کردووە، جەختیان لەسەر "هاوبەشی ویژدان" کردەوە.

نووسەر ئەحمەد تورگوت، کە یەکێکە لە بەشداربووانی کەشتیگەلەکە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد خۆبەخشەکان کە لە ٤٤ وڵاتی جیاوازەوە هاتوون، لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی ھاوبەش کۆبوونەتەوە.

گوتیشی: "ئامانجمان ئەوەیە دەستی هاوکاری بگەیەنینە بێ باوکان، بێوەژنان، نەخۆشەکان و برینداران لە غەززە. لە ڕاستیدا دەبوو ئەم بابەتە بەرپرسیارێتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی و زیاتر لە ٥٠ وڵاتی موسڵمان بووایە. بەڵام بۆ ماوەی ٢٣ مانگە دەبینین کە دەستپێشخەرییە ڕاستەقینەکان لەسەر شانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنییە".

بەرھەمھێنەر-نووسەر مەھمەت ئەرجان کە ئەویش یەکێکە لە ئەندامانی پلاتفۆڕمەکە، ڕایگەیاند: "ئامانجی ئێمە پاراستنی کەرامەتی مرۆڤایەتییە لە بەرزترین ئاستدا. لە غەززە برینێکی زۆر قووڵ ھەیە و ئێمە بۆ ئەوە کەوتووینەتەڕێ تا ئەگەر کەمیش بێت چارەی ئەو برینە بکەین".

سەرۆکی پلاتفۆرمی ھەناسەیەک لە ئانادۆڵووەوە بۆ غەززە، فاتیح توغرا دۆرۆک ڕایگەیاند: "پشتیوان بە خودا لە نزیکترین کاتدا، ھەموومان بەیەکەوە دەگەینە بەو ڕۆژانەی کە تیایاندا منداڵانی غەززە لە مزگەوتی ئەقسا فرمێسکی شادی دەڕێژن نەک ئازار".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın