Dildar Baykan
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، كە چارەسەرى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) وەردەگرێت، راگەيەندرا كە ئەمڕۆ هيچ نيشانەيەكى ڤايرۆسەكەى پێوەديار نەبووە.
كۆشكى سپى، ئەو راپۆرتەى كە پزيشكەكەكەى ترەمپ سيان كۆنلى لەسەر دوايين دۆخى تەندروستى ترەمپ كە لە كۆشكى سپى چارەسەرى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) وەردەگرێت بڵاوكردەوە.
كۆنلى، ئەوەى راگەياند كە ئەم بەيانييە تيمى تەندروستى لە كۆشكى سپى لەگەڵ ترەمپ كۆبوونەتەوە و گوتى، "ترەمپ، يەكەم شەوى بە ئارامى لە ماڵى خۆى بەسەربرد و ئەمڕۆش هيچ نيشانەيەكى پێوەديار نەبوو".
كۆنلى، جەختى لەوە كردەوە كە دۆخى ترەمپ "جێگيرە" و رايگەياند كە ئاستى ئۆكسجينى لە نێوان سەدا ٩٥ بۆ ٩٧ـە.
كۆنلى، گوتيشى، "بە شێوەيەكى گشتى ترەمپ بەرەو باشبوون دەڕوات".