Mehmet Tosun
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٢٤ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٦ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ٢١٩ ههزار و ٦٤١ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ پێنج ههزار و ٤٩١ کەس بهرزبووهتهوه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٤١ هەزار و ٣١٠ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. دەرەنجام، ٩٢٤ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٩٧ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١٦ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، چوار مليۆن و ٢٧٣ هەزار و ٣٧٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢١٩ هەزار و ٦٤١ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە پێنج هەزار و ٤٩١ حاڵهت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، هەزار و ٢٤٦ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٣٩٨ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ٢٠٢ هەزار و دە نەخۆش.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "هەموو رۆژێك نزيكەی هەزار نەخۆشمان تەندروستييان باش دەبێت، نزيكەى هەزار حاڵەتى نوێى تووشبوونيشمان دەبێت. ئەگەر بتوانين حاڵەتە نوێیهكانى تووشبوون رابگرين، ژمارەى حاڵەتە چالاكەكان بەخێرايى كەم دەبێتەوە. ئامانجمان زيادكردنى چاكبوونەوە و كەمردنەوەى ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوونە. هەواڵى خۆش بە پابەندبوونەوە بەستراوە".