١٧هەمین کەشتی چاکەی تورکیا کە ھیوا بۆ غەززە دەگوازێتەوە لە بەندەری عەریش لەنگەر دەگرێت

Ankara
دەریای ناوەڕاست - AA
١٧هەمین کەشتی چاکە کە هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە دەگوازێتەوە، دوایین ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ لەنگەرگرتن لە بەندەری عەریش لە میسر و نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە بەندەرەکە.
ڕێکارەکانی ئەو کەشتییەی بە ناوی "ئاکدەنیز" بە ھەماھەنگی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) و بە پشتیوانی ١٧ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی ئامادەکراوە و نزیکەی ٩٠٠ تۆن هاوکاری خۆراکی ھەڵگرتووە و لە مێرسینەوە بەرێکەوتووە، تەواو کراون.
کەشتییەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەندەری عەریش لەنگەر بگرێت و، لەلایەن بەرپرسانی ئافادەوە پێشوازی لێدەکرێت.