Hakan Çopur
03 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2024
واشنتۆن - AA
فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، بڵاویکردەوە کە لە عێراق و سووریا هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ئامانجەکانی گرووپە میلیشاکانی سەربە سوپای پاسداران.
ئەمریکا بڵاویکردەوە کە بۆ یەکەمجار لە ناوچەکەدا هێرشی ئەنجامداوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشەی لە ٢٨ی کانوونی دووەمدا لە سنووری سووریا-ئوردن کرایە سەر بنکەکەی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر لانیکەم ٨٥ ئامانجی گرووپە میلیشاکانی سەربە سوپای پاسداران لە سووریا و عێراق.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە لە هێرشەکاندا فڕۆکە مەودا دوورەکان کە لە ئەمریکاوە هاتوون بەشداریان کردووە و زیاتر لە ١٢٥ مووشەکی ئاڕاستە کراو بەکارهێندراون و، ناوەندەکانی کۆنترۆڵ، مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کراونەتە ئامانج.
ڕۆژی ٢٨ی کانوونی دووەم، هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا بەناوی تاوەر ٢٢ و، بەهۆیەوە سێ سەربازیی ئەمریکی کوژران و زیاتر لە ٤٠ سەربازی دیکە برینداربوون.
ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە وەک وەڵامێک بۆ ئەم پەلامارە هێرشی فرە چین دەکاتە سەر گرووپەکانی سەربە ئێران.