Yıldız Nevin Gündoğmuş
04 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) ئیبراهیم کاڵن لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ئیسماعیل هەنییە و شاندێکی یاوەری کۆبوویەوە.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بە دەست گەیشتوون، لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی پەیوەندیدار بە ئاڵوگۆڕی دیلەکان، دۆخی غەززە، هەوڵەکان بۆ ئاگربەست و لادانی ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر غەززە باسی لێوە کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بە تایبەتی چۆنییەتی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییانە بۆ خەڵکی فەڵەستین تاوتوێ کرا و جەختیش لەوە کرایەوە کە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستینی کە پایتەختەکەی قودس بێت، بنەمایەکە بۆ سەقامگیری ناوچەکە.